کوردستان

یەکێتی لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

لەسەر بڕیاری مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی هەواڵەکانی کوشتن و توندتیژی راگیرا و هاوکات بەدواداچون و روماڵکردنی ئەو هەواڵانەشی وەستان.

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا، بە راگرتنی بڵاوکردنەوەی هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی، هەروەها بڕیاریدا "ئەو هەواڵانە رووماڵ نەكات و بەدوایدا نەچێت، كە باسی مەرگ و كوشتنی هاوڵاتییان لە كوردستان دەكات و خەریکە دەبێتە دیاردەیێکی مەترسیدار".

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاند "بۆ ماوەیێکی دیاریکراو لەسەرجەم کەناڵە میدیایەکانی سەربە بۆردی راگەیاندن بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆشتن رادەگرین".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەواڵانە کاریگەری نەرێنی دەکاتەسەر دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگە، وە "دەبێتەهۆی چاولێکردن و لاسایکردنەوە. بەمەش رێژەی کوشتن و توندوتیژییەکانی خێزانی روو لە هەڵکشان دەبێت".
 
2025-03-24
زیاتر...