کوردستان

سەرجەم لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوا چونە ژێر چەتری مەزڵوم عەبدی

نها نیوز – هەواڵەکان

لەژێر سەرپەرشتی ئەمریکا و فەرەنسا، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەند لاین و کەسایەتیەک، کوردانی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە دیدگایەکی یەکگرتوویان بۆ داهاتوویان خستەڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئازاری، 2025، کەناڵی عەرەبییە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و لایەنەکانی یەکگرتوویی نیشتمانی داڕشتنی ئەم ڕێککەوتنەیان تەواو کردووە".

کەناڵەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێککەوتنی پێشووتری نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە ئەنجامدرا، دەبێتە یەکێک له بناغەکانی دیدگا بۆ ئایندەی سووریا.

لە ڕێککەوتنی پێشووی نێوان عەبدی و شەرع مەرجی ئەوەی دابوو کە سووریا دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی و لامەرکەزی بێت.

ڕۆژی 10ـی ئازار، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دیمەشق واژۆکرد بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای نوێی سووریادا. ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکی هەستیاری سیاسی وڵاتدا هاتە ئاراوە، تەنها چەند مانگێک دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ڕێبەری پێشووی ڕژیم، مەرجی یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵات بە دەوڵەتەوە دانا و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکان و گازەکانی ئەوێ خستە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی دیمەشق.

2025-03-24
زیاتر...