تەندروستی

به‌ره‌و سه‌رما ده‌ڕۆین.. ئه‌و رێنماییانه‌ بۆ دووربوون له‌ كۆرۆنا جێبه‌جێ بكه‌


لە وەرزی پایز و زستان زیاتر ئەگەری هەیە توشی نەخۆشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا ببیت، لەگەڵ ئەوانەشدا مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادا هەیە، بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی دەتوانیت مەترسی هەر جۆرێکیان کەمبکەیتەوە.

ئایا کۆرۆنا لە زستان زیاتر بڵاودەبێتەوە؟

ڤایرۆس زیاتر لە کەشی سارد دەمێنێتەوە و مەترسی بڵاوبونەوەی زیاترە، بۆیە گرنگە بایەخ بە پاکوخاوێنی خۆت و ماڵەکەت بدەیت بۆئەوەی کۆرۆنا لە خۆت دوربخەیتەوە.

ئایا کۆرۆنا تەنها هەڵامەتێکی ئاساییە؟

لێرەدا هەواڵێکی خۆش و ناخۆش هەیە، هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە کۆرۆنا تەنها سەرمابونێکی ئاسایی نییە، بەڵکو زیاترە لەوە، مەترسییەکانیشی زیاترە لە هەڵمەت و ئەنفلۆنزا، هەواڵەکە خۆشەکەش ئەوەیە هەموان پێویستییان بەوە نییە سەردانی نەخۆشخانە بکەن، دەکرێت بە سوکی پەتاکە بگریت و بەزویی تێیپەڕێنیت.

چۆن ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکە کەمبکەیتەوە؟

یەکەم: بایەخ بدە بە خواردنی تەندروست، سەوزە و میوەی زۆر بخۆ.

دوەم: رۆژانە هەوڵبدە راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە و سودی گرنگی دەبێت بۆ تەندروستی.

سێیەم: بە بڕی پێویست بخەوە، چونکە یارمەتی بەهێزبونی سیستمی بەرگری جەستە دەدات.

چوارەم: مەودات لەگەڵ کەسانی چواردەورت بپارێزە و دورەپەرێزی کۆمەڵایەتی جێبەجێ بکە.

پێنجەم: دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنە.

شەشەم: لە پەتاکە مەترسە، چونکە سیستمی بەرگریت دادەبەزێت و ئەگەری توشبونت زیاتر دەبێت.
2020-10-07
زیاتر...