کوردستان

ئومێد خۆشناو: پرۆژەی ڕووناکی دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ژینگە

نها نیوز – هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر، لە بارەی پرۆژەی ڕووناکییەوە  لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بە پێی پلانی حکومەت بۆ پرۆژەی ڕووناکی تا کۆتایی ساڵی 2025، تەواویی شاری هەولێر دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری و دەشڵێت: "پرۆژەی ڕووناکی دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ژینگە".

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی پرۆژەی ڕووناکی، ئاشکرایکردووە، ئێستا زیاتر لە 20 گەڕەک لە سەنتەری شاری هەولێر بوونەتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیاتر لە 400 موەلیدە لە هەولێر کوژێنراونەتەوە، بە کۆتاییهاتنی پرۆژەکە هەزاران موەلیدە دەکوژێنرێنەوە، ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژینگە دەبێت، پاکی دەکاتەوە.

لە کۆتایدا دەڵێت: "ئەوانەی دژی پرۆژەی ڕووناکین، دژی جوانی و پێشوەچوونەکانی نیشتمانن و ئێمە گوێیان لێ ناگرین".

2025-03-23
زیاتر...