لە چەمچەمەڵ سێ کەس کوژران کە دوانیان بران
نها نیوز – هەواڵەکان
قایمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نها نیوز ئاشکرایکرد، لە گوندی قاسم بەگزادە لە قەزای چەمچەماڵ لەسەر کێشەی زەوی و زار سێ کەس کوژراون.
ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە نها نیوزی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 22ـی ئازاری، 2025، لەسەر زەوی و زار لەگوندی قاسم بەگزادە لە سنوری سەنگاوی سەر بەقەزای چەمچەماڵ شەڕو پێکدادان دروستبووە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراوە و کەسێکیش بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوو لە کوژراوەکان بەناوی ساڵح شەریف وعەبدوڵا شەریف بران، هاوکات کوژراوەکەی دیکە ناوی هێمن محمەدە و ئامۆزای یەکترین بریندارەکەش ناوی نازم محمەدە.
|