کوردستان

ئەمشەو بۆ ماوەی یەک کاتژمێر سەرجەم گلۆپ و روناککەرەوەکان دەکوژێنرێنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمشەو لە سلێمانی و هەولێر سەرجەم گلۆپ و ڕوناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێنرێنەوە و دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە دەلێت”بۆ پاراستنی هەسارەکەمان با کارەبای بەپێی پێویست ب ەکاربهێنین”.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی ئاداری 2025 دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چالاکیی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت کە چالاکییەکی جیھانییە و بە بەشداریی زیاتر لە 170 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئازاردا کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو ئەنجامدەدرێت”.

ئاماژەی بەوەش كردوە، ئەمساڵ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئەو چالاکییە ئه‌نجامده‌درێت، کە تێیدا ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دەکوژێندرێنەوە، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 لە شاری سیدنیی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شار له‌ 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەیه‌تی لەجیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی زەوی”.

بۆ یەكەمجار ئەو چالاكییە لە ساڵی 2007 لە شاری سیدنیی ئوسترالیا بەڕێوەچوو، بەڵام ئێستە لە زیاتر لە حەوت هەزار شار لە 172 وڵاتی دنیا بەڕێوە دەچێت، مەبەست لەو چالاكییە، دروستكردنی پردی پێوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەكەیەتی لە دنیادا، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی تاكەكانی كۆمەڵگە و پاراستنی زەوی

 
2025-03-22
زیاتر...