جیهان

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2024 کوشندەترین ساڵ بۆ کۆچبەران بووە

نهانیوز-هەواڵەکان

بە پێی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 2024 کوشندەترین ساڵ بووە بۆ کۆچبەران و زیاتر لە   8 هەزار کەس بووە.

رۆژی هەینی 21ی ئازاری 2025 ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کرد کە کە ساڵی 2024 کوشندەترین ساڵ بووە بۆ کۆچبەران، بە جۆرێک کە لانیکەم 8938 کەس لە ڕێگای کۆچدا لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە.

ئەم ئامارە، ڕیکۆردێکی نوێ لە مردن و مەرگی کۆچبەران دێتە ئەژمار و بەراورد بە ئاماری ساڵی 2023 کە 8747 کەس بوو، زیادی کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرترین ئاماری مردن و مەرگ لە ئاسیا بە 2778 کەس، پاشان ئەفریقا بە 2242 کەس و ئەوروپا بە 233 کەس تۆمارکراوە.

بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کردووەتەوە کە ئاماری ڕاستەقینە لەوانەیە زۆر بەرزتر بێت لەو ژمارانەی ڕاگەیەنراون، چونکە زۆربەی ڕووداوە کوشندەکان بەهۆی کەمی سەرچاوە فەرمییەکان تۆمار ناکرێن.

یۆگۆچی دانیێلز، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ئەم دۆخەی بە "نەگونجاو" و لە هەمان کاتدا "چارەسەرکراو" وەسف کردووە و داوای وەڵامێکی نێودەوڵەتی و گشتگیری کردووە بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی مەرگی کۆچبەران

 
2025-03-21
زیاتر...