وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ کورد: ئیسرائیل سەرسامە بە خۆڕاگری و بەهێزی گەلی كورد
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە كورد كرد و سەرسامی خۆشی بۆ خۆڕاگری و بەهێزی گەلی كورد نیشاندا.
گیدۆن سائیر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، با نەورۆزی ئەمساڵ بكرێت بە نەورۆزی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی.
سائیر بە تایبەت پیرۆزبایی لە گەلی كورد كردووە و ئاماژەی بەوەكردووە، نەورۆز هێمایە بۆ سەركەوتنی رووناكی بەسەر تاریكیدا، نوێبوونەوەی بەهار و رۆحی ئومێدە.
باسی لەوەشكردووە، ئیسرائیل سەرسامە بە خۆڕاگری و بەهێزی گەلی كورد و پابەندبوونی بە پاراستنی ناسنامە و نەریتەكانی، ئیلهامبەخش.
|