بەفر و باران دەبارێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە باکورو رۆژهەڵاتی هەرێم لە بەرزاییەکان بەفرببارێت و لە سلێمانی و هەڵەبجەو دهۆک ناوچەکانی تر تا دەگاتە ناوچەی سۆران بارانی مامناوەند ببارێت.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ 21ی ئازار کەش، ئاسمان هەور دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك ( پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ.
کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە و پلەکانی گەرما، بە نزیكەی 2 تــــا 4 پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە .
کەشناسی ئاشکراشی کرد کە سبەی شەممە کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە و پلەکانی گەرما، نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچە جیاجیاکان بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە:
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :24 پلەی سیلیزی
|