کێشە بۆ وردبینی لیستی مووچەی مانگی ٣ دروستبوو
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاند "وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد".
راشیگەیاند "لیستەکە کێشەی تێدایە و جارێکی دیکە حکومەتی هەرێم، بەبیانووی جۆراوجۆر ناوی نوێی بۆ لیستەکە زیادکردووە و سەدان ناوی دووبارەشی تێدایە".
ئەمە لە کاتێکدای دوێنی دارایی هەرێم رایگەیاند" وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد و ئەگەر بەغدا کێشەی چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژدا وردبینیی لیستەکە تەواو بکرێت وبڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت."
|