کوردستان

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی بارانبارین رادەگەیەنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو راگەیاند و دەڵێت، بارانبارین تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، سبەی هەینی، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارانێکی کەم لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵات، هەندێک جاریش رەشەبا دەبێت.

هەروەها، رۆژی شەممە، له ناوچەکانی ناوەڕاست، نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی باشوور و هەرێمی کوردستانیش، هەور دەبێت؛ پلەی گەرماش دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

دەشڵێت، لەمڕۆوە تا رۆژی یەکشەممە، بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری عێراق نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی دووشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.

2025-03-20
زیاتر...