ئابوری

دادگای فیدراڵی داواى تەوتینی مووچە دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری له‌باره‌ی داوا یاساییه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ تەوتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه‌، هەوەها داواشیكردووه‌ فه‌رمانبه‌ران سه‌رپشك بكرێن له‌ هه‌ڵبژاردنی بانكه‌كان.

هاوڕێ تۆفیق، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا دەڵێت "دادگای فیدراڵی داواى تەوتینی مووچە دەکات بەپێی رێنمایی بانکی ناوەندىی و بانکە حکومیی و ئەهلییەکان بگرێتەوە، لە رێگەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت".

ناوبراو نوسیویشیەتی "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نابێت كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم ببنە هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وە هەروەها داوای ده‌ركردنی فه‌رمانسالارییان كردبوو، دادگا بۆ ئه‌م برگه‌یەی ره‌تكردووه‌تەوە".

هاوڕێ تۆفیق باسی لەوەشکردووە "سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشتیوانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێم ده‌بێت و وه‌كو چه‌ترێكی نیشتمانی داكۆكی له‌ مافی هه‌موو خه‌ڵك به‌بێ جیاوازیی ده‌كات".
2025-03-20
زیاتر...