نها نیوز – هەواڵەکان
وتهبێژى هێزهكانى 70ى پێشمهرگه رایگەیاند، کێشەی کورتهێنان چارهسهركراوه، و سبهینێ مووچهى خانهنشینانى هێزهكانى 70 دابهشدهكرێت.
لیوا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70ی پێشمەرگە لهبارهى ئهو گرفتهى بۆ مووچهى هێزهكانیان دروست ببوو بەمیدیاکانی وت "ئهو گرفتهى بۆ مووچەی هێزەكانی 70 دروست ببوو چارەسەربووە و ئەمڕۆ مووچەى پێشمەرگە دابەشدەكرێت و سبەینێش مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 دابەشدەكرێت، گرفتەكەش بەهۆی كورتهێنانەوە دورستبووە بۆ ئەم مانگە چارەسەركراوە".
ناوبراو کێشەکەی مووچەی هێزەکەیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "گرفتی كورتهێنان و کەمیی پارەى تەرخانکراو بۆ مووچەى هێزەکانیان هەبوو، چارەسەرکراو پارەى پێویستیان بۆ دابینکراوە".
وتیشی "سبەینێ پێنج شەممەش مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 دابەشدەكرێت".
وتەبێژى هێزەکانى 70ی جهختیكردهوه "گرفتەكە بۆ ئەم مانگە چارەسەركراوە و دیارنییە لە داهاتوودا گرفتەكە سەر هەڵدەداتەوە یاخود بەتەواوی چارەسەردەكرێت".
ئەوە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی خشتەی مووچە، بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە مووچەى مانگى (شوبات/2)ى هێزەکانى 70 دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆى کەمی ئەو پارەیەى بۆیان تەرخانکرابوو، دواکەوت، گرفتی مووچەی خانەشنینانی هێزەكانی 70 مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا دوبارە دەبێتەوە و مووچەكانیان دوادەكەوێت.