وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی مووچەی مانگی سێ بڵاوکردەوە
نها نیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسیویەتی: "لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا نووسیویەتی، "ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 18ـی ئازاری، 2025، لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. 18ـی ئازاری 2025.
|