پوتین و ترەمپ پەیوەندییەک سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا ئەنجام دەدەن
نها نیوز-هەواڵەکان
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا ئەنجامدا.
دەزگای ڕاگەیاندنی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "ماوەی کاتژمێرێکە سەرۆک پوتین و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە".
لای خۆیەوە کۆشکی سپی پشتڕاستیکردەوە کە گفتوگۆکە لە کاتژمێر 5ـی پاشنیوەڕۆوە بەکاتی مۆسکۆ بەردەوامە و "بە باشی بەڕێوەدەچێت".
دان سکاڤینۆ، یاریدەدەری سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "ئێستا ڕوودەدات سەرۆک ترەمپ لە ئێستادا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵدایە و لە کاتژمێر 1ـی بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکاوە قسە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەکات. پەیوەندییەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و هێشتا بەردەوامە".
مۆسکۆ و واشنتۆن گەشبینی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئەم دواییەیان، بەڵام هاوڕان لەسەر ئەوەی کە گرنگترین کێشە هەڵپەسێردراوەکان سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا تەنیا لە ڕێگەی پەیوەندیی ئاست بەرزەوە چارەسەر دەکرێن.
|