سەرۆكی غەززە لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی حەماس کوژران
نها نیوز - هەواڵەکان
فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەززە، کوژرانی کۆمەڵێک سەرکردەی حکومەتی لە کەرتی غەززە راگەیاند کە تیایدا سەرۆکی حکومەتی غەززەش بوونی هەیە.
فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەززە لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "کۆمەڵێک سەرکردەی حکومەت لە کەرتی غەززە، کە لەنێویاندا سەرکردەی باڵا عیسام دەعلیس، بەرپرسی بەدواداچوونی حکومەت (سەرۆكی حكومەتی غەززە)، راوێژکار ئەحمەد حەتە، بریكاری وەزارەتی داد، لیوا مەحمود ئەبو وەتفە، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ و، لیوا بەهجەت ئەبو سوڵتان، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ.
بە گوێرەی دواین ئاماری سەرچاوە فەلەستینیەکان، لەچەند كاتژمێری رابردووداو لە ئاكامی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەكانی باكور و باشور و ناوەڕاستی كەرتی غەززە، (413) کەس کوژراون و زیاتر لە (562) کەسیش برینداربوون.
|