پەروەردەی عێراق 6 مانگ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی پێشخست
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی هەوڵ و ماندووبونی مامۆستایان 6 مانگ پلەبەرزکردنەوەی بۆ هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە پێشخست.
وەزیری پەروەردەی عێراق لە گشتاندنێكدا، سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەكەی دەدات بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوونانەی داویانە لە پێشخستنی كەرتی پەروەردە و بڕیاریدا بە پێدانی پێشخستن “قدم” بۆ ماوەی 6 مانگ بە فەرمانبەران و مامۆستایان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە هەرێمی کوردستان دوای 100 رۆژ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرگرتووە و لە ساڵی 2016ەوە تا ئێستا، كە ماوەی 10 ساڵە پلەبەرزکردنەوەیان بەبڕیارێکی حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە لەكاتێكدا بە یاسا پلەبەرزكردنەوە دراوە بە فەرمانبەران و مامۆستایان.
|