راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ناردنی پارە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە..
بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ. ڕۆژی دووشەممە ( 17ـی ئازاری 2025 ) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ( 2025 ) کە بڕەکەی ( 48،722،239،000) چل و هەشت ملیارو حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
17ـی ئازاری 2025.
|