هەواڵ

هه‌ڵه‌ده‌نی بۆ نها: ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت

ئاژانسی نها..

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ رێكخستنی دانیشتنێكی په‌رله‌مان بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی پرساندنه‌كه‌یه‌.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی په‌رله‌مانتاری كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پرساندن له‌ مه‌سرور بارزانی بكرێت و بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت، ده‌شڵێت، له‌ ئێستادا 23 په‌رله‌مانتار واژوویان كردووه‌ و نیساب ته‌واو بوه، هیچ كه‌سێكیش واژوه‌كه‌ی نه‌كشاندوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م كاته‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای دانیشتنی په‌رله‌مانی كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی پرستاندنه‌كه‌ی هیچیتر نییه‌،

هه‌ڵه‌ده‌نی جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌بێت پرسناندنی له‌گه‌ڵ بكرێت.
2020-09-27
زیاتر...