هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: پلانێکی تۆکمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەی سلێمانی ئامادە دەکرێت

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم  پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" مێژووی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانییەوە گرێ دراوەو، چەندین نەوەی خەڵکی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە". 

رۆژی دووشەممە 17ی ئاداری 2025 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسێوێتی"  یانەی سلێمانی یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە".

ئاماژە بەوەشدەكات، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە کۆبوومەوە، گفتوگۆی تێروتەسەلمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بووژانەوە و گەشەپێدانی یانەکە کە لە ئێستادا خاوەنی چەندین تیپە لە بوارە جیاوازە وەرزشییەکاندا. 

دەشڵێت" بە شانازییەوە بەندەیان وەک سەرۆکی فەخری یانەکە دەستنیشان کرد و بڕیارماندا لە ماوەیەکی کورتدا پلانێکی تۆکمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەکە ئامادەبکرێت تا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەکمانەوە یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی کە شایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەکەیەتی".

 
2025-03-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.