هەواڵ

ئێران: دوای پێداچوونەوە بە نامەکەی ترەمپ وەڵامی دەدەینەوە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی ڕاناگەیەنین

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هەڵکوتانە سەر حوسییەکانی یەمەن دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ لێدوانەکانیدا نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، تاران پاش پێداچوونەوە بە تەواوی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی دەبێت و دەشڵێت، "نامانەوێت ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بە ئاشکرا لە ڕێگای میدیاکانەوە بڵاو بکەینەوە".

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پەیامەکەی ترەمپ جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ لێدوانەکانیدا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە زیاتر گەمژانەیە و لەسەر بنەمای هیچ بنەمایەکی ورد نییە".

بەوتەی ناوبراو، "وەڵامی ئێمە بۆ ئەم نامەنووسییە لەڕێگەی کەناڵە گونجاوەکانەوە دەدرێت دوای تەواوکردنی پرۆسەی پێداچوونەوە".

سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن، بەقائی ئاماژەی بەوەدا کە "بەداخەوە ئەمە یەکەم تاوان نییە لە جۆری خۆیدا. بێ گومان تاوانێکی سەرزەنشتکراوە، و پێچەوانەی هەموو ئەو بنەما و پێوەرانەیە کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە. هەروەها دەچێتە چوارچێوەی سیاسەتی لەمێژینەی ئەمریکاوە، کە بەداخەوە مەیلی ئەوەی هەبووە قوربانییەکە لەگەڵ تاوانبارەکەدا تێکبدات".

لە کۆتایدا دەڵێت: "ئێمە بە توندی و بە هەموو هێزمانەوە وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە یەکپارچەیی خاکەکەمان، ئاسایشمان، یان بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان بکاتە ئامانج. هیچ گومان لەوەدا نییە".

2025-03-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.