لە دوکان درۆنێکی تورکیا کەوتە خوارەوە و کارەسات دەنێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
لە گوندێکی سەربە قەزای دوکان لە پارێزگای سلێمانی درۆنێکی تورکیا کەوتە خوارەوە و بەر ئۆتۆمبێلی ماڵێک دەکەوێت و ئاگر دەکەوێتەوە.
محەمەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ناحیەی بنگرد بە میدیای گۆڕانی وت "درۆنێکى تورکیا لە گوندى سۆفیانى بنگرد کەوتوەتە خوارەوە و بەشێکى بەر ئۆتۆمبێلى ماڵێک کەوتووە و ئاگر کەوتووەتەوە".
نابراو ئەوەشى ئاشکراکرد "درۆنەکە لەناوەڕاستى ماڵەکاندا کەوتوەتە خوارەوە زیانى بە تۆڕى کارەبا گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانیی نەبووە".
|