مالیکی مەترسییەکی گەورە و نوێ لەسەر عێراق ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، عێراق لەبەردەم ئاستەنگەكاندایە و پێویستی بە رۆڵی گەنجانە بۆ پاراستنی سیستەمی سیاسی و زیادكردنی ئەزموونی دیموكراسی.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا لە بەغدا وتارێكی پێشكەشكرد و تیشكی خستەر سەر دۆخی عێراق و وتی "بەخوێنی هێزە ئەمنییەكان تیرۆرمان تێكشكاندووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق بەر ئاستەنگی كەوتووە، بەڵام لە سایەی هۆشیاریی گەنجان، كە عێراق و پڕۆسەی سیاسی دەپارێزن و هەر پیلانێك بۆ ئاژاوە یان تیرۆر پووچەڵ دەكەینەوە".
وتیشی "ئێمە چاومان لە رۆڵی گەنجانە لە پاراستنی سیستەمی سیاسی و ئەزموونی دیموكراسی، هەروەها قسەكردن لەسەر دابەشكردنی عێراق پیلانگێڕی و پڕۆژەیەكی ئیسرائیلە لە هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە هەیە، دەبێت یەكڕیزی وڵاتەكەمان بپارێزین".
ئەم قسانەی مالیكی لەكاتێكدایە، ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریی گەرورەدایە، بەتایبەتی دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، مەترسی هێرشەكان بۆسەر گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش زیادی كردووە، بۆیە ئەمەش دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتییان و بەرپرسانی عێراق دروستكردووە.
|