ئەمریکا لەسەر مووچەی هەرێم فشاری گەورە لەبەغدا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
بەرپرسێكی باڵای هەرێم ئاشکرای دەکات کە بە فشاری ئەمریكا نەبێت بەغدا مووچە بۆ هەرێم نانێرێت.
بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە قسەیکردووە بۆ دەنگی ئەمریکا، دەڵێت "فشاری ئەمەریکا و هاوپەیمانان هۆکاری ناردنی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، ئەگەر ئەوە نەبێت حکومەتی عێراق دەستی دەستی دەکات و هەرجارەو گرفتێکی دارایی بۆ هەرێم دروست دەکات.
بەرپرسە باڵاکە جەختیكردووە لەوەی، فشاری ئەمەریکا و هاوپەیمانان نەبێت، عێراق ئامادە نییە مافە دەستوری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان بدات.
ئەو وتوشیەتی "سەرجەم کێشە هونەرییەکانی بەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەرکراون، بەڵام بەهۆکاری سیاسی گرفت بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆران دروست دەکرێت".
|