هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی: بەزوترین کات حکومەتێک پێکدەهێنین بۆ خزمەتی هاووڵاتیان

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر پێکهێنانی حکومەتی ئایندە و چەندپرسێک لە پیرمام کۆبوونەوە و سەرۆکی یەکێتی دەڵێت”کۆبوونەوەیەکی ئیجابی زۆرباشمان ئەنجامدا”.

ئەمرۆ یەک شەممە 16ـی ئازاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پیرمام، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کر و هەردوولا لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی ئایندە کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند" لەگەڵ مەسرور بارزانی لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی ڕێککەوتین کە باشە بۆ میللەتەکەمان".

ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکەمان زۆر باشبوو و بەردەوام دەبین و ئامانجمان ئەوەیە بەزوترین کات حکومەتێک دروستبکەین بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

هاوکات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەرێنی و باشمان ئەنجامدا بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر و تاوتوێکردنی ئەو هەنگاوانەی بۆ خزمەتکردنی خەڵک دەنرێن.

هاوکات هیواخوازین و هیوادارین بەو ڕۆحیەتەوە بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەتی هاووڵاتیان بکات.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەشێکە لە زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە پێشتر هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی، بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئەنجامدراون.

دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، تائێستا لایەنە سیاسییەکانی هەرێم نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ. 

2025-03-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.