هەواڵ

هه‌رێم.. سبه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئاژانسی نها...

بڕیاره‌ی سبه‌ی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دابه‌ش بكرێت و پاره‌كه‌ش له‌ بانك ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران راسته‌وخۆ وه‌ریبگرن.

هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر،رایگه‌یاند، پاره‌كان پێشتر گه‌یشتووه‌ و ئێستاش چه‌كه‌كان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش بكرێن، به‌ڵام له‌به‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌ ژماره‌ پسووله‌ی 140 تاكو 440 دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی دووشه‌ممه‌ش 28/9/2020 قۆناغی دووه‌م چه‌كی پاره‌ی جووتیاران له‌ ژماره‌ی پسووله‌یی 441 تاكو 846 دابه‌ش ده‌كرێت.

2020-09-26
زیاتر...