هەواڵ

سوریا وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی دیاریکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی سووریا بەخێرهاتنی خۆی بۆ هەموو هێڵە ئاسمانییەکان دەربڕی کە دەیانەوێت بگەرێنەوە و گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئازار، 2025، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی سووریا ڕایگەیاندووە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێدەکاتەوە بۆ هاتووچۆی ئاسمانی.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی سووریا بۆ ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا "سانا" پشتراستی کردووەتەوە، "ئێستا فڕۆکەخانەکە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەشت، دوای تەواوبوونی تەواوی ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە لە سێشەممەی داهاتوودا، گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەست بە گەیشتنیان دەکەن.

دەسەڵات بەخێرهاتنی خۆی بۆ هەموو هێڵە ئاسمانییەکان دەربڕی کە دەیانەوێت گەشتەکانیان بۆ و گەڕانەوە ئەنجام بدەن.

2025-03-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.