ئەو بانکەی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەمان تەوتینی لێبکەن ترەمپ خەریکە سزای دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا داوایکردووە بانکی ڕافیدین سزابدرێت، چونکە لە سپی کردنەوەی پارە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران تێوەگلاوە.
جۆ ویلسن نوێنەری کۆمارییەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "X" نووسیویەتی "لە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی جۆ بایدن و نوێنەرەکەی، برێت مەکگورک، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و فیدراڵی ڕێگەیان بە بانکی ڕافیدین داوە ببێتە هۆکار بۆ سپیکردنەوەی پارە لە بەرژەوەندی رژێمی ئێران و بریکارەکانی بۆ بەدەستهێنانی دۆلاری ئەمریکی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە سزا بسەپێندرێت بەسەر بانکەکەدا، بەتایبەت لە ئێستادا کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ گەڕاوەتەوە بۆ دەسەڵات و چاکی بکاتەوە.
لە هەمانکاتدا ویلسۆن هێرشی کردووەتە سەر سیاسەتەکانی ئیدارەی ڕابردوو کە بایدن بەرامبەر عێراق و ئێران، هەروەها عێراقی بەوە تۆمەتبار کردووە ساڵانە 10 ملیار دۆلار بۆ ئێران دەنێرێت بۆ کڕینی غاز و کارەبا.
|