هەواڵ

تەرمی پۆلیسێک کە چوار فیشەکی پێوەبووە گەیەندرایە نەخۆشخانەی سەیدسادق

نها نیوز - هەواڵەکان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی پۆلیسێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە. بەگوێرەی زانیارییەکان چوار فیشەکە.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی پۆلیسێک کە چوار فیشەکی پێوە بووە گەیەنراوەتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدساق.

زانیارییەکان ئەوەشیان خستووتە روو، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (بە. ع. ح)ە و تەمەنی 45 ساڵە و پۆلیسی پاسەوانی سنورە و دوای رێکارە پزیشکییەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت، کوڕەکەیان فیشەک لەدەستی دەرچووە، بەڵام پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".

Open photo

 
2024-12-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.