هەواڵ

تورکیا تیمی فریاگوزاری دەنێرێت بۆ زیندانی سیدنایا

نها نیوز – هەواڵەکان

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، تیمێکی گەڕان و فریاگوزاری لە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا، ڕەوانەی زیندانی سەربازی سیدنایا دەکەن.

ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردۆتەوە، ناردنی تیمی گەڕان و فریاگوزاری دەسەڵاتدارانی تورکیا، دوای ئەوە هات کە هەواڵەکان باس لە ئەگەری بونی دەستگیرکراوان لە ناو بەشە نهێنییەکانی زیندانەکەدا هات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تیمەی کە دەگەنە زیندانی سیدنایا، بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو گەڕان ئەنجام دەدەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەکە لە 80 کەس پێکدێت، لەگەڵ گەیشتنیان بە زیندانەکە کە 30 کیلۆمەتر لە ناوەندی دیمەشقی پایتەختەوە دوورە، دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان دەکەن.

زیندانی سەربازی سیدنایا، لەلایەن ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەدەوە وەک بارەگایەک بۆ ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیان بەکاردەهێنرا.

دوای ئەوەی لە 8ـی کانوونی یەکەم، فراکسیۆنە سوورییەکان دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و شارەکانی دیکەدا گرت پێش ئەوە، بە کشانەوەی هێزەکانی ڕژێم لە دامودەزگا گشتییەکان و شەقامەکان، بەمەش کۆتایی بە سەردەمی 61 ساڵەی ڕژێمی پارتی بەعس و دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات.

2024-12-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.