هەواڵ

نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌ سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ئاژانسی نها..

نەخۆشخانەى شۆڕش رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونى توشبووانی کۆرۆناوە داواکارین لە هاوڵاتیان لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانمان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەریی سارد.

لە راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەى شۆڕش بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانى سلێمانى و دەوروبەرى ئاگاداردەکەینەوە بەهۆى زۆربونى نەخۆشانى کۆرۆناوە، داواکارین لە هاوڵاتیان لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانمان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەریی سارد، واتە ئەو نەشتەرگەریانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئاماژەبەوەشکراوە، هیوادارین هاوڵاتیان هاوکاربن بۆئەوەی بتوانین زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەین کە هەڵگرى کۆرۆنان.

2020-09-22
زیاتر...