هەواڵ

رێواز فایه‌ق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی دارایی كرد

ئاژانسی نها...

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرد و ژماره‌یه‌ك پێشنیازی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرد.

به‌مه‌به‌ستی پێدانی چه‌ند تێبینی و پێشنیازێك و به‌رچاوڕونیی زیاتر به‌لیژنه‌كه‌ له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه‌.

كۆبونه‌وه‌كه‌ درێژه‌دان بو به‌كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند تێبینی و پێشنیازێكی بۆ به‌رچاوڕونیی زیاتر دایه‌ لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری راپۆرته‌كه‌یان به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.

2020-09-22
زیاتر...