هەواڵ

جارێكی دیكه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

ئاژانسی نها..

ئه‌گه‌ر چی دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح به‌ ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان دابان محه‌مه‌دوه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام دوای دوو رۆژ له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆن دورخرایه‌وه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، جارێكی دیكە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كرایەوە و ئەمجارەیان گوڵستان سەعید وەك سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.

كاتژمێر 5:45 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنێكدا كە سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان تیایدا ئامادەبون هەڵبژاردن كرایەوە گوڵستان سەعید  وەكو سەرۆكی فراكسیۆنەكە هەڵبژێردرا.

نها زانیوه‌یه‌تی هۆكاری دووباره‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی فراكسیۆن بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌ ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ نه‌بوون، بۆیه‌ نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه‌. 
2020-09-21
زیاتر...