ڕووداوێک تەقەکردن لە ئەمریکا کوژراو و برینداری لیکەوتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
لە ئاهەنگێکدا لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا تەقە کراوە و بەهۆیەوە دوو هەرزەکار گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.
لویس مێنێندێز سیێرا یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو ئەفسەرانەی گەیشتوونەتە شوێنی تەقەکردنەکە بینیویانە کۆمەڵێکی زۆری خەڵک لە دەرەوەی شوێنی ئاهەنگەکە ڕایانکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیس تا ئێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر تۆمەتبارەکە نییە و داوای لەو کەسانە کردووە کە لە ئاهەنگەکەدا بوون پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن بۆ هەر زانیارییەک.
بەهۆی تەقەکەوە کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ لەشوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و دواتر کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەبریندار گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوەیەکێک لەبریندارەکانی کە کوڕێکی تەمەن 13 سالانە باری تەندروستی ناجێگیرە.
|