هەواڵ

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزی

نها نیوز – هەواڵەکان 

نرخی نەوت بەراورد بەڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە بازاڕەکانی جیهاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16 کانونی یەکەم، 2024، بەشێوەییەکی چاوەڕواننەکراو لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بۆ هەردوو جۆرەکەی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی دابەزینیان بەخۆوە بینی.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەربەرمیلێک بە 74 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بۆبەرمیلێک نەوتی  تەکساسی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شرۆڤەکارانی ئابووری پێشبینی ئەوەدەکەن لەگەڵ هاتنەسەر سەردەسەڵاتی ترەمپ، سزای زیاتر بەسەر ئێراند بسەپێنێ و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا.

2024-12-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.