پەیەدە داوایەکی قورس لە سوریا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
پەیەدە داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو هەزاران کوردەی لە زیندانەکانی رژێمی بەعس شەهیدکراون دەکات، کە پاش زیندانیکردن بێسەروشوێن بوون.
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بە نوسراوێک داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی زیندانیان و بێسەروشوێنانی کوردی لە زیندانەکانی رژێم دەکات.
هەر لە نوسراوەکەدا بانگەواز لە بەرپرسان دەکات زیندانی و بێسەروشوێنەکان بدۆزنەوە. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، پەیەدە لە رۆژی دامەزراندنییەوە بووەتە ئامانجی رژێمی بەعس، چەندین کەس لەژێر ئەشکەنجەدا شەهیدکراون لەنێویاندا "شەهید ئەحمەد حوسێن و شەهید عوسمان دادەلی"یە.
هەروەها ساڵی 2004 لە سەردەمی ناسر ئەل عەلی کە ئەوکات بەڕێوەبەری یەکەی ئەمنی بوو، چارەنوسی هەزاران کەس نادیارە، لەنێویاندا "نازێ ئەحمەد کەچەڵ".
لە نوسراوەکەی پەیەدەدا کە بەشێوەی راگەیەندراوە داواش کراوە، لەو بەرپرسانە کە پەیوەست بە زیندانیەکان و بێسەروشوێنانی نێو زیندانەکانی رژێمی بەعس کاردەکەن، هاوکاربن لە زانینی چارەنوسی "نازێ ئەحمەد کەچەڵ" و هەموو زیندانیان و بێسەروشوێنانی کورد.
پەیەدە دەربارەی "نازێ کەچەڵ" ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە..
ناو و پاشناو: نازێ کەچەڵ
ناوی دایک: حەلیمە
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرک (مالیکیە)، گوندی سوێدیە، 1975.
|