نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ حکومەتی ئەڵمانیا زۆر بە ڕوونی بەرپرسان و نزیکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی هەڵاتووی سوریای ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر رووبکەنە وڵاتەکەی بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.
ئانالینا بایربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگەیاند "هه‌ركه‌سێك له به‌رپرس و كه‌سه نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بیر له هه‌ڵاتن بۆ ئه‌ڵمانیا بكه‌نه‌وه، به روونی پێیان ده‌ڵێم؛ به زۆرترین سزای یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر تاوانه ترسناكه‌كانیان".
بایربۆک زیاتری رونکردەوە، پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌م بواره‌دا له نزیكه‌وه به‌دواداچون بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه نانسی وایزه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی توركیا بۆ رۆژنامه‌ی "بیڵد ئام سۆنتاگ" ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە، پشكنینی ئه‌منی له هه‌موو سنوره‌كاندا هه‌یه.
نانسی وتیشی "ئێمه له راده‌به‌ده‌ر وریاین، ئه‌گه‌ر بریكاره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌وڵی هه‌ڵاتن بۆ ئه‌ڵمانیا بده‌ن، پێویسته بزانن كه هیچ وڵاتێك به‌توندی وه‌ك ئه‌ڵمانیا به‌دوای تاوانه‌كانیاندا ناگه‌ڕێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێت رێگرییان لێبكات له هه‌وڵی ئه‌و كاره".
لەلایەکی دیکەشەوە فرانك وێرنیك، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی ڤێردی له ئه‌ڵمانیا ئەوەی خستووەتە روو کە دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی پێویست بۆ سوریا وه‌ستاونەتەوە.
"چ له چاودێری ته‌ندروستی، چ له نه‌خۆشخانه، چ له خزمه‌تگوزاری پۆسته و كه‌شتیوانی، یان له زۆر پیشه‌ی دیكه‌دا، له زۆر شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی له سوریا هه‌ڵاتون، هاوكارن بۆ به‌رده‌وامبونی كاره‌كان له‌م وڵاته‌دا". سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی ڤێردی له ئه‌ڵمانیا وا دەڵێت