هەواڵ

سووریا داوای گەڕاندنەوەی دوو هەزار سەرباز لە عێراق دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دانوستانەکان لە نێوان دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا و حکومەتی عێراق بەردەوامە بۆ وەرگرتنەوەی زیاتر لە دوو هەزار سەربازی سووریا کە ئێستا لە عێراقن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرکردایەتی نوێی سووریا لێبوردنی گشتی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە لە ڕیزەکانی هێزەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دامەزراون.

هەفتەیەک لەمەوبەر ئەو سەربازانە بەرەو عێراق هەڵهاتن، لەوێش لە خێمەیەکدا نیشتەجێکرابوون کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆیان دابین کراوە، سەرچاوە ناوخۆییەکانی عێراق لەو کاتەدا ڕایانگەیاندبوو کە هێزەکانی ڕژێمی سووریا و لقە ئەمنییەکانیان خۆیان ڕادەستی سوپای عێراق کردووە.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ناوخۆیی و سەرچاوە ئەمنییەکان، دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێگەیان بە سەدان سەربازی سووریا داوە کە لە میحوەرەکە هەڵدێن، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلقائیمەوە بچنە ناو عێراقەوە.

هاوکات، بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو سەربازە سوورییانەی کە چوونەتە ناو عێراق "گەشتووەتە دوو هەزار ئەفسەر و سەرباز".

 ئاماژەی بەوەشکردووە، هاتنە ژوورەوەیان بە ڕێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و ڕەزامەندی عێراق بووە بە بڕیاری  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

2024-12-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.