هەواڵ

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

نها نیوز – هەواڵەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە لە رۆژی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت.

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، بەگوێرەى بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادیان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە رۆژی سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێت، لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکان، مووچەی مانگەکانی دیکەش بە زووترین کات دابەشدەکرێت.

وەزارەتى دارایى لە کۆتایدا، سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دڵنیایان دەکەنەوە، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابن.

2024-12-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.