گروپی حەوت پاڵپشتی خۆی بۆ سووریای نوێ ڕاگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە هەموو سەرکردەکانی گروپی حەوت، کۆک بوون لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی سووریا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە ڕایگەیاندووە، کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بە گروپی حەوتی ڕاگەیاندووە، پێویستە پێشوازی لە ڕووخانی ڕژێمی دڕندەی ئەسەد بکرێت، بەڵام دەبێت وریایی هەبێت سەبارەت بەوەی چی لە دوای ئەوە دێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتای ئەم هەفتەیە، کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی داوە پەیوەندی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر بکات، بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری درێژخایەن.
لە بەیاننامەیەکدا لە زاری ستارمەرەوە نووسیویەتی: "سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگییەکی سەرەکی هەیە بۆ دابینکردنی بناغەیەک بۆ ئاسایش لە وڵاتەکەماندا".
هاوکات، فەرەنسا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی دەستدرێژی ئیسرائیلیان بۆ سەر سووریا ئیدانە کرد، داواشیان لە تەلئەڤیڤ کرد دەستبەجێ بکشێتەوە.
|