هەواڵ

توركیا باڵیۆزخانەی خۆی لە سووریا دەكاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشکرایکردووە، لە دوای داخستی باڵیۆزخانەکەی بۆ ماوەی 13 ساڵ و بچڕانی پەیوەندی دیبلۆماسی وڵاتەكەی لەگەڵ سووریا، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیی لە دیمەشق دووبارە دەكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لەدوای روخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، (بورهان كوراوغڵۆ) وەکو یەکەم نوێنەری سیاسی تورکیا لە سووریا دیاری كراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ئەو پۆستە نوێیەی بە كوراوغڵوو ڕاگەیاندووە.

باڵیۆخانەی توركیا لە سووریا لە ئازاری ساڵی (2012) و هاوكات لەگەڵ دەستپێكی قەیرانی سووریا، چاڵاكی خۆی لەو وڵاتە ڕاگرت.

2024-12-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.