لە کەرکوک خۆکوژێک پێش خۆتەقاندنەوەى کوژرا
نها نیوز – هەواڵەکان
لە شارۆچکەى داقوقى سەربە پارێزگاى کەرکوک تیرۆرستێک بەنیازبوو لە چێشتخانێک خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقەی لێ کرا و کوژرا.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە پارێزگاى کەرکوک ڕایگەیاندووە، هێزێکی ئەمنیی لە لیوای 87ـى مغاویر، پێشوەختە زانیارییان هەبووە لەسەر بوونی پیلانێکی تیرۆریستی، کە ئەویش چەکدارێک بووە و پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری و ڕەزامەندی دادوەر، تیرۆریستەکە پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە گەمارۆدراوە و لەناوبراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شوێنی ڕووداوەکە لەبەردەم چێشتخانەیەک بووە لەسەر رێگەى کەرکوک – بەغدا، لە سنوورى شارۆچکەى داقوق، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکە و چەکدارەکەدا هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا چەکدارەکە پێش ئەوەى خۆى بتەقێنێتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
|