یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ سووریای نوێ هەبێت
نها نیوز – هەواڵەکان
یەکێتیی ئەورووپا خواستی خۆی بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵێکی "ئاژانس فرانس پرێس"، بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئەوان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن "بەم زووانە" پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی دەستەی تەحریری شام ئەنجامبدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەنەوە پەیوەندیکردن و گەیاندنی پەیامە سەبارەت بەوەی چاوەڕێی چی دەکەین" لە دەسەڵاتە نوێیەکانی سووریا.
یەکێتیی ئەورووپا، دەیەوێت پەیوەندییەکەی نێوان ئەو دوو لایەنە "لە ئاستی لیژنەیەکی باڵادا" دەبێت.
|