هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیران ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد

ئاژانسی نها..

جوتیار عادل وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوکردەوە.

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن:
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌.
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.
- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
16/9/2020
2020-09-16
زیاتر...