هەواڵ

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 138 کەس لە غەززە بوونە قوربانی

نها نیوز – هەواڵەکان 

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشکرایکردووە، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل کە تائێستا 434 ڕۆژە بەردەوامە ژمارەی کوژراوان بۆ 44 هەزار و 875 کوژراو و 106 هەزار و 454 بریندار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 13ـی کانونی یەکەمی 2024، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 3 کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵک ئەنجامداوە، بەوهۆیەوە 40کوژراو و 98 بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ژمارەیەک قوربانی لەژێر داروپەردە و لەسەر ڕێگاکاندان، تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانیش ناتوانن بگەنە شوێنەکان.

وەزارەتەکە داوای لە کەسوکاری قوربانییان و بێسەروشوێنەکان کردووە، ناوی سەرجەمیان لە داتاکانیان تۆماربکەن لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە.

2024-12-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.