هەواڵ

هەسەدە و حکومەتی راگوزەر رێککەوتن

نها نیوز – هەواڵەکان 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایانکردووە، هەسەدە لەگەڵ حکومەتی راگوزەر لە دیمەشق کۆبووەتەوە و لەسەر بەڕێوەبردنی حەلەب و دێرەزۆر رێککەوتن کراوە، گفتوگۆکانیش سەبارەت بە سەرێکانی بەردەوامی هەیە کە لەساڵی 2019ـەوە لەژێر دەستی گرووپەکانی نزیک لە تورکیادایە.

بەپێی زانیارییەکان، لەنێوان هەسەدە و حکومەتی راگوزەری دیمەشق رێککەوتن کراوە، کە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب، لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکاندا بمێننەوە.

هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە شاری دێرەزۆر، و رووباری فوراتیش وەکو پێش کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد ببێتە سنووری نێوانیان، ئەو حەوت گوندەش کە کەوتبوونە بۆشایی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدە بمێنێتەوە.

لە ئێستادا گفتوگۆکان سەبارەت بە سەرێکانى بەردەوامن کە لەساڵی 2019ـەوە کەوتووەتە ژێر دەستی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا.

2024-12-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.