تەندروستی

سودەکانی خواردنەوەی چا بەبێ شەکر


چا یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەوەکان لە جیهاندا و چەندین جۆری هەیە وەک چای سەوز و ڕەش، بەڵام هەندێ کەس بە مەبەستی تام خۆشکردنی شیر یان شەکر یان نەعنای تێ دەکات.

بە شێوەیەکی گشتی چا چەندین سودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام کاتێک شەکری تێ دەکەیت بەهای خۆراکی کەم دەبێتەوە.

ئەمەش سودەکانی خواردنەوەی چایە بەبێ شەکر:

1-چا دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر دژە ئۆکسانی جیاواز کە نیشانەکانی پیری و چونەتەمەن دوادەخات.
2-لەبەر ئەوەی چا ناهێڵێت خوێن لە خوێنبەرەکاندا بمەێت لە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەمانپارێزێت.
3-چا یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک دەدات، ئەنجامی توێژینەوەیەک ئاشکرای کرد ئەو کەسانەی ماوەی 10 ساڵ یان زیاترە چا دەخۆنەوە ئێسکیان بەهێزترە لەو کەسانەی نایخۆنەوە.
4-لە ڕاستیدا چا بۆ تەندروستی ددان باشە، بەڵام کاتێک شەکری تێ دەکرێت زیان بە ددان دەگەیەنێت.
5-چا یارمەتی کرداری سوتاندنی چەوری و کەمکردنەوە کێش دەدات، توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە 5 کوپ چای سەوز دەخۆنەوە زیاتر لە 70 کالۆری دەسوتێنن وەک لەو کەسانەی چا ناخۆنەوە .
2020-09-10
زیاتر...