ڕووسیا بنکە سەربازییەکانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا چۆڵ دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕاپۆرتە میدیاییەکان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی ڕووسیا دەستیانکردووە بە چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچە جیاوازەکانی باکوور سووریا.
ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکان و زیادبوونی جموجۆڵە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە هێزەکانی ڕووسیا چەند شوێنێکی سەربازییان لە لادێکانی ئیدلب و ڕەقە چۆڵ کردووە.
تا ئێستا هۆکاری فەرمی پشت ئەم هەنگاوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە لەوانەیە پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی سەر زەوی یان لێکتێگەیشتنی سیاسی نوێ لە نێوان ئەکتەرەکانی وڵاتدا هەبێت.
هێزەکانی ڕووسیا له پێگه کانی خۆیان له ناوچەی مه نبهج و عه ین عه ڕه ب (کۆبانی) کشاونەتەوە که ناوچەی گرنگی ستراتیژین و کۆنتڕۆڵ کردنیان ناکۆکیان لەسەرە.
پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی مەیدانەکان هەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی زلهێزەکانی دیکە کە ئامادەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لە ئەنجامی کشانەوەی ڕووسیادا دروست بووە.
|