گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا هات
نها نیوز - هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی کۆبونەوەی نێوان ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەستی پێکرد، بەپێی زانیاریەکان لە کۆبوونەکەدا بریارداروە پێداچوونەوەی بە بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاییەکاندا بکرێت.
بەپێی زانیارییە دەستکەوتووەکان، بڕیاردراوە تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەست بەسەر بکرێن کە کاری نایاساییان کردووە، ئەم بریارە لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەرچووە.
هاوکات، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت دەبێت ئەوانە دەست بەسەر بکرێن کە هیچ ڕێپدانێکی هاتووچۆیان نییە.
|