راپۆرت

راپۆرت.. لە سلێمانی پەتای کۆرۆنا دەبێتە پەتایەکی ئاسایی و وەرزی

ئاژانسی نها... راپۆرت.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا و تەشەنەسەندی بە شێوەیەکی بەردەوام و نەدۆزینەوەی ڤاکسین ە ئێستادا پەتایەکە لای هاوڵاتییان ئاسایی بووەتەوە و وەک نەخۆشیەکی ئاسایی وەریدەگرن.

لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە ئێستادا نەخۆشییەکە لای هاوڵاتییان ئاسایی بووەتەووە و وەک نەخۆشیەکی ئاسایی و وەرزی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ئیستا ئاستی خۆپارێزی لە شاری سلێمانی زۆر باشە و هاوڵاتییان تاک پارێزی پەیڕەو دەکەن، لەبەر ئەوەشە ژمارەی توشبوون لە سنورەکە رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە لە ئیستادا لە شاری سلێمانی هاوڵاتییان بە هۆشیارییەوە تاک پارێزی ئەنجامدەدەن، تا رادەیەکیش ڤایرۆسی کۆرۆنا لای بەشێک لە هاوڵاتییان ئاسایی بووەتەوە و وەک نەخۆشییەکی ئاسایی وەریدەگرن.

هاوکات د. کامەران قەرەداغی پزیشکی سینگ و بۆرییەکانی هەناسە بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، من زۆر دڵخۆشم کە دەبینم ئەو پەتایە لای هاوڵاتییان بووە بە شتێکی ئاسایی و وەک نەخشی وەریدەگرن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەرگریی گشتیی دروستبێت و هاوڵاتییان کەمتر تووشی نەخۆشییەکە بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەوڵی گونجاندی خەڵک دەدرێت لەگەڵ ڤایرۆسەکە و بیر لە قەدەغە و کەرەنتین ناکەنەوە، دەشڵێت، ئەمە باشترین چارەسەرە تا دۆزینەوەی ڤاکسینەکە بۆی.
2020-08-18
زیاتر...
123